دایكێك هەردوو منداڵە دوانەكەی دەفرۆشێت بۆ ئەوەی مۆبایلێك بكڕێت

هەمەڕەنگ

15/09/2019‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی هەرێمی چجیانگی لە چین  ئافرەتێكیان دەستگیر كردووە، كە هەردوو منداڵە دووانەكەی فرۆشتووە بەكەسێك بۆ ئەوەی لەخۆی بگرێت، هەموو ئەوەش لەپێناو كڕینی مۆبایلێكی نوێ بووە بۆ خۆی.

پێگەی AsiaOne باسی لەوە كردووە، كە مامەڵەكە لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٨ كراوە، بەپێی قسەی ئافرەتەكە بەهۆی بێپارەیی‌و قەرزدارییەوە ئەو تاوانەی كردووە، دوای ئەوەی باوكیان ئەوانی بەجێهێشتووە و كەسوكاریشی ئامادە نەبوون هاوكاری بكەن، چونكە منداڵەكەی بە ناشەرعی و لەدەرەوەی ژیانی هاوسەرگیری بووە.

بەرانبەر فرۆشتنی دوو منداڵەكە دایكەكە ٦٥ هەزار یوانی وەرگرتووە، هەر دوای تەواوبوونی مامەڵەكەش باوكەكە گەراوەتەوە و بڕوای بەدایكەكە كردووە پارەكە لەنێوان خۆیاندا دابەش بكەن بۆ ئەوەی هەندێك لە قەرزەكانی پێبداتەوە، ئەو پارەیەی ماویشەتەوە دایكەكە مۆبایلێكی نوێی پێكڕیوە.

پۆلیسی چینی رایگەیاندووە، كە لەكاتی لێكۆڵینەوە لە تاوانێكی تر ئەو تاوانەشیان بۆ ئاشكرا بووە، دەستبەجێش دایك و باوكەكە دەستگیر كراون و دوو منداڵە دووانەكەش لەهەرێمی ئەنهوی دۆزراونەتەوە و رادەستی نەنكیان كراون.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی