شارپرێس:
زانایان لە توێژینەوەیەكی نوێدا داهێنانێكیان دۆزییەوە بۆ ئەوەی چیتر نەخۆشەكانی شێرپەنجە لە كاتی چارەسەردا قژیان نەوەرێت.
چارەسەری كیمیایی، هەم خانە باشەكان لە ناو دەبات، هەم خانە شێرپەنجەییەكان، هەروەها قژ و مووی نەخۆشەكە دەوەرێنێت.
بەڵام لەگەڵ ئەمەیشدا زانایانی زانكۆی مانچستەر ڕێگەیەكیان دۆزیەوەتەوە، CDK4 / 6 كە كریگەری چارەسەری كیمیایی لەسەر خانەكانی قژ خاو دەكاتەوە و وا دەكات درەنگتر قژیان بوەرێت.
زانایانی زانكۆی مانچستەر توێژینەوەكەیان لەگۆڤاری EMBO Molecular Medicine بڵاوكردووەتەوە و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان بە "ژیرانە" لە قەڵەم داوە.
هەروەها ئاماژەیان بەوە كرد، كە %8 ی ئەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە نایانەوێت چارەسەری كیمیایی وەربگرن بۆ ئەوەی قژیان نەوەرێت، دۆزینەوەی ئەم ڕێگایە زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی هەموو نەخۆشەكانی شێرپەنجە چارەسەر وەربگرنو قژیان وەكو خۆی بمێنێتەوە
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ