سوودە سەیرو سەمەرە تەندروستییەكانی جوینی بنێشت

تەندروستی

15/09/2019‌ 1470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەكرێت دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە لەسەر جیوینی بنێشت سەرسام بیت لە سوود و كاریگەرییەكانی لەرووی تەندروستییەوە.

گەشە بە بیرەوەری و سەرنجدان دەدات
چەند لێكۆڵینەوەیەك دەریان خستووە، كە جوینی بنێشت چالاكی مێشك خێرا دەكات وەك میمۆری و توانای كاردانەوەكان و ئەم خێراكردنەوەش بەهۆی زۆركردنی وروژمی خوێنە لەرێی جوینەوە. 

هەندێك لە توێژینەوە دەریدەخەن، كە ٪٢٥ بۆ ٪٤٠ ئۆكسجین زیاد دەكات، ئەمەش ڕێژەی ئۆكسجین بۆ مێشك زیاد دەكات، كە پەرە بە میمۆری و هەندێك چالاكی دیكەی مێشك دەدات.

یارمەتی بە ئاگاییت دەدات
لەپاڵ باشتركردنی میمۆری و بیرەوەریدا، زۆربەی توێژینەوەكان بەهەمان شێوە دەریانخست جوینی بنێشت بۆ بەئاگایش سوودێكی زۆری هەیە.

جوڵەی جوینی چەناگە دەمارەكانی مێشك رێك دەخات، كە پەیوەندیان بە باری سێكسییەوە هەیە، بەو پێیەی وروژمی خوێن زیاد دەكات. 

دژی خەم و دڵەڕاوكێیە
دەركەوتووە جوینی بنێشت دەروون ئارام دەكاتەوە و وات لێدەكات هەست بە هێمنی بكەیت و دەكرێت لە هەندێك خویی خراپ بە دوورت بخاتەوە، وەك قەپگرتن لە نینۆك و لەرزینی قاچەكان. 

بەپێی توێژینەوەكان جوینی بنێشت یارمەتی كەمكردنەوەی هۆرمنۆنی قەلەقی و كۆریسترۆڵ دەدات.

بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵت
توێژێرەوان دەریان خستووە، كە جۆرێكی تایبەتی بنێشت، كە تونە دەتوانێت بۆنی ناخۆشی دەم نەهێڵێت و هەندێك بەكتریا لە دەمدا بكوژێت.

خواردن باشتر دەكات
لەكاتیكدا جوینی بێشتی بێ شەكر بە ئۆتۆماتیكی چەوری ناتوێنێتەوە، توێژینەوەكان دەریان خستووە، كە جوینی بنێشت یارمەتی دەدات لە ئارەزوی خواردنی خۆراك  دووربكەویتەوە و كەمتر بخۆیت.

بۆ نموونە لەبری ئەوەی خواردنی خراپ وەك جبس و هەندێك خواردنی زیان بەخش بخۆیت، ئەوا بنێشت دەجویت.

یارمەتی وازهێنان لە جگەرە دەدات
جۆرێكی تایبەت، كە بە  Nicorette gum ناسرەوە یارمەتی دەدات، كە ئالودەیت بۆ جگەرە نەمێنیت و ڕێژەی نیكۆتین لە خوێندا ڕێكدەخات و یارمەتی دەدات ئارەزوو بۆ كێشانی جگەرە نەمێنێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل