گەنجێكی سوری بە ڕاپ دژایەتی رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەكات

هەمەڕەنگ

15/09/2019‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمیری تەمەن ٢٠ ساڵ، كە نیشتەجێی ناوچەیەكی دێی مەئرات ئەل نومانە تووڕەیی خۆی بەرانبەر دەسەڵاتی سوریا دەربری.

بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا و هاوپەیمانە ڕوسی و ئێرانیەكان و گرووپە توندڕەوكان بەم دوایانە ناوچەی ئیدلیبیان گرت، ئەوەش بووە هۆی تووڕەیی ئەو گەنجەو بەگۆرانی راپ بەرانبەر ئەوە وەستاوەتەوە.

ئەمیر لەشەقامێكی ناو شارەكەی خۆی ‌و شوێنێكی زۆر ناخۆشدا، بەجلی تەواو رەشەوە ، ڕاپ دەڵێت و قسە بەفەرمانڕەواكانی ئەو وڵاتە دەڵێت.

هەندێك لەوشەكانی ناو گۆرانییەكە دەڵێت: ئەمە ناوچەی یاریكردنی سەرۆكە رووسییەكانە، ئەو شوێنەی دەبێت لەنێوان ڕژێم و ئەلقاعیدەدا هەڵبژێریت، بچۆرە پاڵیان و لە  موشەكەكانیان ڕزگاردەبێت.

هەروەها دەڵێت: ئێستا ببینە ئەگەر قسەكانی سۆكی (شارێكی ڕوسیای) دەتوانێت ڕێگربێت.

ئەو گەنجە لە پرسیارێكی كەناڵی بی بی سیدا دەڵێت: ئایا بۆ بە ڕاپ دەتەوێت ناڕەزایی ئەنجام بدەیت، خۆ دەتوانیت برۆیتە سەر شەقام و ناڕەزایی خۆت دەرببڕی؟

ئەمیریش لە وەڵامدا وتی: من خولیایەكی زۆرم بۆ وتنی گۆرانی ڕاپ هەیە، چونكە بە ئامێرێكی سیاسی دەبینم، كە ڕێگەم پێدەدات دژی هەرشێك بوەستم، كە خۆم دەمەوێت و وشەكان بە وەزن و قافییە و ئاواز تێكەڵ بكەم، زۆرم حەز بەم جۆرەیە، چونكە دەتوانم كێشە سیاسییەكان، كە لەهیچ شوێنێك باس ناكرێت من بیانوروژێنم و باسیان بكەم.

ژیانی تایبەتی ئەمیر گرنگییەكی ئەوتۆی نییە، كە گۆرانی بۆ بڵیت، براكەی لەكاتی كۆچكردنی بۆ وڵاتی دراوسێ توركیا كوژراوەو خێزانەكەی بەناچاری ماڵی خۆیان جێهێشتووە لە ترسی جەنگی نێو وڵاتەكەی و فرۆكەكانی ڕوسیا، خودی خۆشی توانی بەرەو توركیا هەڵبێت ، بەڵام زوو گەرایەوە بۆ وڵاتەكەی.

پێش جێهێشتنی توركیا، ئەمیر لاپتۆپێك و مایكرەفۆنێكی بە كەمێك یارمەتی باوكی كڕیوەو لە ماڵەكەی خێزانەكەیدا ستۆدیۆیەكی درووستكردووەو پاشان هەندێك هاوڕێ فێری چەند جۆری جیاواز لە ئەندازیاری دەنگیی و پرۆگرامی دەستكاری كردنیان فێركردووە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە