ڕێژەی جەلدەی دەماخ لەكەسە گەنجەكاندا ڕوو لە هەڵكشانە

تەندروستی

15/09/2019‌ 1267 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەڵدەی دەماغ ئیتر تەنیا خەمی داپیرە و باپیرە نییە لەمەودوا،  بەهەمان شێوە كەسە لاوەكان مەترسی جەڵدەی دەماخیان لەسەرە.

پسپۆر لەبواری دەمارەكانی مێشك بلیەك بولێتكۆ دەڵێت: زۆرێك لەگەنجەكان دەبینم نیشانەكانی جەڵدەی دەماغ پشتگوێ دەخەن، چونكە باوەڕیان وایە هێشتا زۆر گەنج و تەندروستن.

زانینی نیشانەكان و داوای یارمەتی خێرا دەتوانێت مەترسی جەڵدەی دەماغ نەهێڵێت.

ئایا كەسە لاوەكان توشی جەڵدەی دەماغ دەبن؟ 
بەڵی بەدڵنیایەوە ، لەڕاستیدا ٪١٠ جەڵدەی دەماغ لەو كەسانەدەا ڕوودەدەن، كە خوار تەمەن ٥٠ ساڵن .

هەندێك لە هۆكارەكان ئەمانە دەگرتەوە:
•دۆخی نەخۆشییەكانی دڵ: 
هەر دۆخێكی تایبەت، كە كار لە چالاكییەكانی لێدانی دڵ بكات ئەوا مەترسی جەڵدەی دەماغیش زیاد دەكات.

كێشە لە مەینی خوێندا 
حاڵەتەكانی، كە دەبنە ڕێگر لەسەر ڕێڕوی پەكە خرۆكەیەكان و جوڵەیان لەناو جەستەدا مەترسی جەڵدەی دەماخ زیاد دەكات.

نیشانەكانی جەڵدەی دەماخ لە لاواندا ئەمانە دەگرێتەوە
لەدەستدانی هاوسەنگی لەپڕ.
لەدەستانی بینایی چاوێك یاخود هەردوو چاوەكان لەپڕ.
شۆربوونەوەی هەرڵایەكی دەمووچاو.
لاوازی قۆڵ یاخود ڕانەكان.
بەئەستەم كەسەكە دەتوانێت قسە بكات و بدوێت.
خێرا دەبێت پەیوەدنی بە فریاگوزاریەوە بكرێت.

دكتۆر بولێتكۆ وتیشی: لەگەڵ ئەمانەشدا زنجیرەیەك سەرئێشە تووش دەبێت، بەتایبەت خوێن لێهاتنی ناو مێشك ، ئەو ئازارەی ئەزموون دەكرێت زۆر زۆرەو لە ژیانتر دا ئازاری بەو جۆرەت ئەزموون نەكردووە وەك كارەبایەك وایە كە لەناو مێشكدا هەستی پێدەكەیت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل