ئەو توێژینەوەی لەسەر گەرمبوونی گون كرا خەڵاتی نۆبڵ دەباتەوە

تەندروستی

15/09/2019‌ 3376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆجەر مێوسێت و بۆراس بێنگودیفا پسپۆران لەتوانای بەرهەمهێانی مرۆڤ، توێژینەوەیەكیان لەسەر پلەی گەرمی گونەكانی دووپیاوی بەرەگەز فەرەنسی كرد، بەهەردوو جۆر بەجلەو و بەبێ جلیش.

بۆیان دەركەوت، كە لای چەپ لەلای ڕاست گەرمترە، بەڵام تەنیا ئەو كاتەی كە جل لەبەردا بێت، كە ئەم توێژینەوەیە لەلایەن زانۆی هارڤاردەوە خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێنا.

تۆێژەرەوان لە ئاهەنگەكەدا باسی توێژینەوەكەیان كرد و وتیان هەموو دوو خولەك جارێك پلەی گەرمیمان پێواوە  بۆ زانینی گۆڕانكاریەكان. 

لە بنچینەدا توێژینەوەكە ناوی  " "Thermal Asymmetry of the Human Scrotum" ە 

لە میانەی ئەو توێژینەوەدا داوایان لە ١١ كرێكار كردووە، كە بە پێوە بمێنەوە بۆ ماوەی ٩٠ خولەك و لەو كاتەدا پلەی گەرمی تورەكەی گونیانەكانیان پێوا.

لە تاقیكردنەوەدا پلەی گەرمی ١١ سایەق پاسیان پێوا لەكاتی دانیشتندا، كوالێتی سپێرمی پیاوان لە جیهانی ڕۆژئاوا لە دابەزیندایە و هۆكارەكانی چارەسەركردنی نەزانراوە.

خەڵاتی نۆبڵی Ig هەموو ساڵێك لە زانكۆی هارڤەرد ئەنجام دەدرێت و خەڵاتەكە دەدەرێتە توێژینەوە گرنگ و سوودبەخشەكان.

ئەم ساڵیش جگە لەتوێژەوەكەی، كە لەسەر پلەی گەرمی گونەكان كراوە، توێژنیەوەكانی دیكەش زۆر بەرز نرخان و بە توێژیەی گرنگ لە قەلەم دران.

گرنگترینیان باس لەوە دەكات، كە پلەی گەرمی چواردەوری گونەكان دەتوانێت كار لە بەرهەمهێنانی تۆو بكات.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل