شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بەبێ ئاشکرا نەکردنى هۆکارەکەى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یەوە.
لەراگەیەنراوێکدا عه‌لائه‌دین عه‌لوان، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشه‌ممه نامەى دەست لەکارکێشانەوەى خۆى پێشکەشى سەرۆک وەزیرانى عێراق کردوە.
وەزیرى تەندروستى سوپاسی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كردووه كه له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی كاركردنیدا هاوكاریان کردوە.
وەزیرى تەندروستى عێراق هیچ هۆکارێکى نەخستووەتەڕوو بۆ دەست لەکارکێشانەوەکەى.
س.هـ