عێراق لەبەردەم سەرهەڵدانى نەوەیەکى نوێی داعشدایە

عیراق

15/09/2019‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چالاکییەکانى داعش بەشێوەیەکى رێکخراو لە چەند ناوچەیەکى عێراق دەستیپێکردوەتەوەو وتەبێژی هۆزەکانی پارێزگای سەڵاحەدین  لەوبارەیەوە هۆشداری داوەتە حکومەتى عێراق.

مەروان جەبارە، وتەبێژی هۆزەکانی پارێزگای سەڵاحەدین بە سایتى مەعلومەى عێراقى رایگەیاندوە، داعش خەریکى خۆ رێکخستنەوەن و بەشێوەیەکى رێکخراو تر دەیانەوێت بگەرێنەوە سەر شانۆى عێراق.

ناوبراو هۆشداریداوە لە سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێ داعش لە پارێزگاى سەلاحەدین و دیالە،گەڕانەوەی خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعشی بۆ ناوچەکانیان لە سنووری پارێزگاکە، بە بۆمبێکی تەوقیتکراوی ناوبرد.
هەروەها وتەبێژی هۆزەکانی پارێزگای سەڵاحەدین باسى لەوە کردوە، سوپاو هێزە ئەمنییەکان توانى کۆنترۆڵکردنى تەواوەتى ناوچەکەیان نییە، ئەوەش وایکردوە داعش خۆیان رێکبەخنەوەو هێرشیان بکەنە سەر، داواشى لە حکومەتى عێراق پلانى ورد دابنێن بۆ لەناوبردنى تەواوەتى ئەو رێکخراوە.

س.هـ