شارپرێس:
ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانيی لە سوپای پاسدارانی ئێران گوتی، ئێران و ئەمریکا جەنگیان ناوێت، بەڵام هێزە مەیدانییەکان لە به‌ريه‌ككه‌وتن (ته‌ماس)دان لە ئاوەکانی کەنداو و، رەنگە جەنگ هەڵبگیرسێت.
حاجی زادە، ئاماژەى بەوەکردوە، هەموو بنکە و کەشتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، 2 هەزار کیلۆمەتر لە ئێمەوە دوورە و، هەمووی لەژێر مەودوای مووشەکەکانیانە.
فەرماندەکەى هێزى ئاسمانى ئێران راشیگەیاندوە، دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە مانگی رابردوو ئاراستەی هەموو مووشەکەکانمان گۆڕی بەرەو هەردوو بنکەی عەدید لە قەتەر و زەفرە لە ئیمارات و، کەشتییەکی جەنگيی ئەمریکا لە کەنداوی عومان.
هەروەها حاجی زادە، ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌گه‌رى هه‌ڵگيرسانى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا له ئارادابوو له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان خاكێكى چۆڵى ئێرانيشى بكردبووايه ئامانج له وه‌ڵامى خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا.
س.هـ