شارپرێس:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه خاكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دژی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه به‌كارهێنرابێت.
دواى ئەوەى لەلایەن چەند میدیایەکى جیهانییەوە ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە خاکى عێراقەوە هێرش کراوەتە سەر بیرە نەوتییەکانى سعودییە نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوەو رایگه‌یاند: "عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودییه به‌كارهێنراوه،.
بەپێى راگەیەنراوەکە عێراق ته‌ئكیدی ده‌كاته‌وه پابه‌نده به ده‌ستوور و رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی دژی وڵاتانی دراوسێ و براو و هاوڕێی، حكوومه‌تی عێراق به‌توندی رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بێته‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور پێشێل بكه‌ن.
هەروەها ئەوەش هاتووە، لیژنه‌یه‌كی عێراقیی په‌یوه‌ندار بۆ چاودێریی زانیاریی و پێشهاته نوێیه‌كان پێكهێنراوه، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌ین ده‌ست له هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتری هه‌ڵگرن تا نه‌بێته هۆی زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددیی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كان.
ئەمرۆ یەک شەممە چەند میدیایەکى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئێران لەرێگەى خاکى عێراقەوە هێرشى کردوەتە سەر بیرە نەوتییەکانى دامەزراوەى نەوتى ئارامکۆ لە سعودیە.
س.هـ