شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی پلانی زیادكردنی سه‌ربازه‌كانی له‌سوریا نییه.
كینیس ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ده‌نگۆی زیادكردنی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌سوریا كه‌مبكاته‌وه نه‌ك زیادی بكات.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت 150 سه‌ربازی دیكه بۆ به‌شداریكردن له ده‌رچوونه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا ڕه‌وانه‌ی سوریا بكات.
توركیا ئێستا له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا نیگه‌رانه و پێیوایه واشنتۆن نایه‌وێت ناوچه‌ی ئارام دروستبكرێت، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات.
ڕ . ج