شارپرێس:
ڕاوێژكارێكی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی سه‌ربازیی هه‌ر هێرشێكی ئێران بۆسه‌ر سعودییه بداته‌وه.
كیلیان كۆنوای، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئێران بۆسه‌ر سعودییه بداته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سعودییه.
ڕاوێژكاری كۆشكی سپی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه یه‌ده‌گی نه‌وت ده‌ربهێنێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه و بازاڕی نه‌وت پێویست بكات.
كیلیان كۆنوای وتیشی، ئه‌گه‌رێكی دوور نه‌بوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆكی ئێران له‌كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆببێته‌وه، به‌ڵام هێرشی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سعودییه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی دورخسته‌وه.
ڕ . ج