پێنج كه‌س له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا بوونه‌ قوربانیی

کوردستان

15/09/2019‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕووداوێکی هاتووچۆی سه‌خت لەسەر ڕێگای ناڵپارێزـ پێنجوێن ڕوویداوە بەهۆیە پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانیی.

ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێم-ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ڕووداوێکی هاتووچۆی سه‌خت لەسەر ڕێگای ناڵپارێزـ پێنجوێن ڕوویداوە بەهۆیە دوو سەرنشین گیانی لەدەستداوەو سیانی تریش بریندارن.


ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، هەموو سه‌رنشینه‌كان خەڵکی تەکیەن و ویستویانە سەردانی ئێران بکەن لە ڕێگا تووشی ئەو ڕووداوه‌ بوون.

ڕ . ج