شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دووباره پێكهێنانه‌وه فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاریدا به دروستكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌به‌شداریی سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌پێشمه‌رگه‌شه‌وه.
فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی خودی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێت، هه‌روه‌ها فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید ده‌بێته جێگری عه‌بدولمه‌هدی.
ڕ . ج