شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌مه‌به‌ستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیی له‌عێراق، پڕۆژه‌یاسایه‌كی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق، ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، پڕۆژه‌یاسای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیی خسته‌ڕوو.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پڕۆژه‌یاساكه خێزانه‌كان له توندوتیژی له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و خێزانه‌وه ده‌پارێزێت، كه توندوتیژییه‌كان دورن له‌به‌ها مرۆیی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان.
به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكرد، له‌پڕۆژه‌یاساكه‌دا به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه له‌هه‌ركه‌سێك ده‌كرێت كه توندوتیژیی خێزانیی به‌كاربهێنێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ڕابردوودا مافی لێدان و شێوازه‌كانی تری ده‌دا، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
ڕ . ج