شارپرێس:
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ربگرێت.
سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه باسی له‌وه‌كرد، ئاماده‌یه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر كاندید بكرێت.
پێشتر له‌میدیای عێراقی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه، سه‌لیم جبوری كار بۆ دروستكردنی كۆده‌نگییه‌ك له‌نێو لایه‌نه سوننی، شیعی و كورده‌كان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی خۆی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات، له‌وباره‌یه‌وه جبوری باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسده‌كرێت هێشتا ده‌نگۆیه و هیچ لایه‌نێك فه‌رمی نییه.
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح-ی سه‌رۆك كۆماری عێراق پرسی وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار باسی لێوه نه‌كراوه.
ڕ . ج