شارپرێس:
لە گوندێكی وڵاتی ئیتاڵیا، كە بە سەوزای و بێستانی زەیتون بەناوبانگە نرخی خانوو هەرزان كرا بۆ تەنیا یەك دۆلار، ئەمە بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە باوەڕ پێنەكراو بوو، بەڵام كە بۆیان دەركەوت ڕاستییە و هەموو هاوڵاتییەكی ئەو وڵاتە دەتوانن ببن بەخاوەنی خانووی خۆیان دڵخۆشییەكی زۆر هاوڵاتیانی گرتەوە.
یەكێك لە كاربەدەستانی ئەو وڵاتە لە قسەكانیدا وتی: ئامانجمان لەم كارە چوار شتە، ئەوانیش ئەوەیە، دانیشتوانی ئەو گوندە بە دەست كەمی دانیشتوانەوە ئەناڵێنن، ئەمەش وای كردووە زۆربەر زەوییەكان بە فیڕۆ بچێت و هیچ دەستكەوتێكی نەبێت.
هەروەها وتیشی: كار ئاسانییەكە بۆ هاوڵاتیانی وڵاتی ئیتاڵیا تاكو ببن بەخاوەنی خانووی خۆیان و لەگەڵ خێزانەكانیان ئاسودە بن، لەگەڵ ئەوەش جۆرێك بێت لە هاندان بۆ ئەوەی دانیشتوان بگەڕێنەوە بۆ گوند و لە شارە گەورە وەڕزكەرەكان ڕزگاریان ببێت.
هەرچی خاڵی چوارەوە ئەو باسی لەوە كرد، كە بۆ ئەوەی بەرهەمی وڵات زیاد ببێت و لە بازاڕە گەورەكانی ئیتاڵیا بفرۆشرێن، ئەمەش هەم داهاتی تاكە كەس و هەم داهاتی گشتی زیاد دەكات.
بڕیار وایە لە ۱٦ی ۹ واتا سبەینێ ئەو بڕیارە جێ بەجێ بكرێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ