پشیلەیەك ٢ كەس دەكوژێت و ٤ كەسیش بریندار دەكات

هەمەڕەنگ

16/09/2019‌ 888 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كەسێكی تەمەن ٥٨ ساڵی بەریتانی لە وڵاتی مەغریب بەهۆی گەستنی لەلایەن پشیلەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی رۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی، ئەو گەستنە بووەتە هۆی تووشبوونی كەسە بەریتانییەكە بە "دەردە پشیلە" و بەهۆیەوە كۆئەندامی دەماری وێران كردووە.

هۆكاری مردنی كەسەكە مامەڵەی هەڵەی پزیشكەكان بووە، چونكە بەهۆی خورانی شوێنی گەستنەكە پزیشكەكان كرێمیان وەك چارەسەر بۆ نووسیوە، بەڵام دوای چەند هەفتەیەك نیشانەكانی نەخۆشییەكە لەسەر جەستەی كەسەكە دەركەوتووە بەوەی تووشی گرژبوونی ماسولكە هاتووە، ئەوەش قۆناغێكە تازە چارەسەركردنی لەدەست دەرچووە.

دادوەری لێكۆڵینەوە دارین ساڵتەر دەڵێت: ڤایرۆسەكە گواسراوەتەوە بۆ كۆئەندامی دەماری كەسەكە، لەكاتی خۆشیدا پزیشكەكان شكستیان هیناوە لەهەڵسەنگاندنی مەترسییەكانی نەخۆشییەكە، ئەوەش حاڵەتێكی جێی نیگەرانییە و زۆر دەگمەنیش روودەدات.

رۆژانامە بەریتانییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە هەمان پشیلە شەش كەسی تریشی گەستووە، كە یەكێكیان منداڵكارێك بووە و دواتر ئەویش گیانی لەدەستداوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی