چەند ڕیكۆردێكی سەیرو سەمەرەی كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان

هەمەڕەنگ

16/09/2019‌ 925 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو كتێبە یەكەم جار لەلایەن نۆریس‌و ڕۆس ماكوایرتەر، لە ساڵی ٢٧ ی یۆگەستی ١٩٥٥ دا بڵاوكرایەوە.

لە یادی ٦٣ ساڵەی ئەو كتێبەدا چەند ریۆكردێكی جیهانی دەخەینەڕوو، كە تووشی سەرسامیت دەكات.

خواردنی زۆرترین ساندویچی ماكدۆلاند لە مێژوودا
موریسا لەئەمەریكا ٢٦ هەزار ساندوچی لەماوەی ٤٠ ساڵدا، كە هەموو رۆژێك دانەیەكی دەخوارد و رێكۆردەكە ساڵی ٢٠١٢ جێگیركرا.

زۆترین سێو خسنتە ناو دەم
ڕێكخەری ئەو پاڵەوانێتیە دەڵێت: ئێمە ویستمان بزانین، كە ئایا خەڵك دەوێرن پێشبڕكێی لەسەر بكەن"، ئەم پێشبڕكێە لە لەندەن كراو و یەكێك لە بەشداربوان بەناوی جۆنی سترەینج ریكۆردی شكاندو توانی لە یەك خولەكدا هەشت سێو بكاتە دەمییەوە لەساڵی ٢٠١٣.

زۆرترین فراوانكردنی و درێژكردنی پێست
گاری تورنەری بەریتانی دەتوانێت پێستی ورگی بۆ ٦.٢٥ ئینچ درێژبكاتەوە بەهۆی هەبوونی حاڵەتێكی تایبەتی تەندروستی، كە بە Ehlers-Danlos Syndrome ناودەبێت‌و ڕیشاڵە پێكەوە بەستووەكانی لەكاركەوەتووە و كۆلاجین لەجەستەیدا لەكار كەوتووە.

ئەمەش پەیوەندی بە بەرەڵابوونی پێستەوە هەیە، وەك خۆی دەڵێت: من هەمیشە بەوە ناسرابووم، كە پێستم جیاوازە، كە منداڵبووم ، مامم بۆ خۆشی منی پیشانی هاوڕێكانی دەدا.

زۆرترین سمینی پێست لەهەموو جیهاندا
دوای یەكەم سمینی پێست لە ساڵی ١٩٩٧ دا ئێلاین داڤیدسۆن، كە خانمێكی بەرازیلە و پێشتر بەرێوبەری ڕێستۆرانێتك بووە و بە گیشتی ٤،٢٥٥ جار تا ساڵی ٨/٧/٢٠٠٦ خۆی سمیوە و ناوی چۆتە كتێبی گینسەوە.

وەك خۆی دەڵێت: لەبری تاتۆ و جلوبەرگ بەكاریان دەهێنێت و سودی لێ وەردەگرێت.

هەڵگرتنی مێز بە ددانەكان ڕاكردن بە درێژترن ماوە
جۆرجس كریستین لە لوكسەنبێر لەمەدریدی وڵاتی ئیسپانیا بۆ ماوەی ٣٨ پێرایكرد لە كاتێكدا مێزێكی ٢٦ پێی ٢٦ پاوەندی هەڵگربوو بەددانەكانی، لەپاڵ ئەمەشدا ئافرەتێكی ١١٠ پاوەندیش لەسەری دانیشتبوو.

دڕێژنتری ئیسپرینگ، كە بەناو ڕێرەوی لووەتەوە ڕۆستووە و لە دەمەوە هاتووەتە دەرەوە
ئەنردو ستانتۆن، كە نمایشكەرێكە لە لاسڤێگاس ، توانی ئەم كارە ئەنجام بدات لە ساڵی ٢٠١٢ و ناوی چووە كتێبی گینسەوە.

هەندێك لە ریۆكدی دیكەی سەیرو سەمەرە لە كتێبی گینسدا:
خاوەنی درێژترین نینۆك
درێژترین سمێڵ
زۆترین بردنەوە لە پێشبركێی ڕیشهێشتنەوە
زۆترین كۆلێكشنی یاری مراوی
زۆرترین كۆلێكشنی یاری ستار وارس
گەورەترین خێزانی تووكن.
درێژترین ماوی فرۆشتنی ئایسكرێم لەلایەن ئالان گانزەوە 
درێژترن زمان لە سەگدا
دووروودرێژترین ماچ

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل