شارپرێس:
بریارە لە زیادکردنی ئاشکرادا ژمارە (1-9)ی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاى هەڵەبجە بفرۆشرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دوو شەممە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەفرۆشرێت.
زیادکردنەکە كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی و لە هۆڵی بۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە دهست پێدهكات بۆ فرۆشتنی ژمارەکانی (1-9) و هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری ئەو زیادکردنە بکات.
س.هـ