هاوپەیمانان: ئەوەى تورکیا لەسنورەکانى باکورى سوریا دەیەوێت ئەنجامدراوە

کوردستان

16/09/2019‌ 988 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش رایدەگەیەنێت دروستکردنى ناوچەى ئارام باش چووەتە پێشەوەو ئەوەى تورکیا دەیەوێت لەسەر سنورەکان کراوە.

شاندێکى هاوپەیمانان لەگەڵ شاندێکى هەسەدە لە گرێ سپى سەر سنورى تورکیاو رۆژئاواى کوردستان کۆبوونەوەو تیایدا لەبارەى هەنگاوەکانى دروستکردنى ناوچە ئارامەکە گفتوگۆیان کردوە.

لە راگەیەنراوى کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، شاندى هەردوولا سەردانى ئەو بەشەى ناوچە ئارامەکەیان کردوە لە گرێسپى و ژمارەیەک بنکەو بارەگاى هەسەدە لەو ناوچانە تێکدراون بەمەبەستى دابینکردنى ئارامى سنورەکان بەو شێوەیەى تورکیا داواى کردوە.

هەروەها هاوپەیمانان راشیانگەیاندوە، هەنگاوەکانى ناوچەى ئارام باش چووەتە پێشەوەو ئەوەى تورکیا داوای کردوە ئارامى سنورەکان ئێستا سنورەکان ئارامن.

مانگى رابردوو ئەمریکاو تورکیا لەسەر دروستکردنى ناوچەى ئارام بە قوڵایی ٥- ١٤ کیلۆمەتر رێککەوتن و لەو چوارچێوەیەشدا بنکەو بارەگانى یەپەگەو یەپەژە لەسەر سنورەکان تێکدراون و هێزەکانیشیان بە چەکەکانیانەوە بۆ ٢٢ کیلۆمەتر پاشەکشەیان کردوە.

سەرەڕاى ئەو هەنگاوانەش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانى و دەلێت، دروستکردنى ناوچەى ئارام بە پێی خواست و چاوەڕوانى ئەوان نییە.

س.هـ