ئێران کۆبوونەوەى ترەمپ و روحانى لە نیویۆرک رەتدەکاتەوە

جیهان

16/09/2019‌ 192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لە کۆبوونەوەى سەرۆکى ئەمریکاو سەرۆک کۆمارى ئێران  لەنیویۆرک دەکەن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى دۆناڵد ترەمپ و حەسەن رووحانیدا بوونى نییە لە پەراوێزى کۆبوونەوەى ساڵانەى نەتەوەیەکگرتووەکان.

جەختیش کراوەتەوە هەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکا پەیوەستە بە لابردنى سزاکانى سەر ئێران و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە.

سەبارەت بە لێدوانەکانى سەرۆکى ئەمریکا بۆ بینینى حەسەن روحانی، وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاندوە، ئەمریکا لەسەر دوژمنایەتیکردنى ئیران بەردەوامەو سزاکانى هەڵنەگرتووە چۆن باس لە کۆبوونەوە دەکرێت.

پێشتر سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاندبوو، پێی باشە لە پەراوێزى کۆبوونەوەى نەتەوەیەکگرتووەکان چاوى بە روحانى بکەوێت ئەگەر ئەو خواستى لەسەر بێت

س.هـ