شارپرێس ئامانجی سەردانەكەی بافێڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا ئاشكرادەكات

عیراق

16/09/2019‌ 15478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بافێڵ تاڵەبانی، كە بەسەرۆكایەتی شاندێكی یەكێتی نیشتمانی لەشاری بەغدایە، بەمەبەستی باشكردنی پەیوەندی حیزبەكەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان، سەردانەكەی ئەنجامداوە.

چەند رۆژێكە بافێڵ تاڵەبانی بەسەرۆكایەتی شاندێكی یەكێتی لەشاری بەغدایەو چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ئەنجامداوە، كە سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو بارەوە ئامانجی سەردانەكەی بۆ شارپرێس ئاشكراكرد.

بەپێی قسەی سەرچاوەكە، كە بەرپرسیاری باڵای لەشاری بەغدا هەیە، بافێڵ تاڵەبانی‌و شاندەكەی یەكێتی بەمەبەستی باشكردنی پەویەندییەكانی حیزبەكەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەشاری بەغدان.

هەر بەپێی قسەی سەرچاوەكە، یەكێتی دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو لایەنەكان باش بكاتەوە، بەتایبەتی ئەو لایەنانەی پەیوەندییەكانیان گرژی تێكەوتووە.

قسەی سەرچاوەكە لەكاتێكدایە، پێشتر شارپرێس لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكرد، پارتی ترسی لەو سەردانەی بافێڵ تاڵەبانی‌و شاندەكەی یەكێتی بۆ بەغدا هەیە، بەوەی بەوێت لەپشتی هەولێرەوە رێككەوتن بكات لەگەڵ بەغدا.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرایكرد، كە یەكێتی جگە لەلایەنە عێراقییەكان، لەگەڵ لایەنەكانی هەرێمیش دەستیكردووە بە پەیوەندی‌و دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ ئەو لایەنانەش باش بكات، كە پەیوەندییان باش نەبووە، لەوانە بزووتنەوەی گۆڕان‌و جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌.

ترسەكەی پارتی لەسەردانەكەی بافێڵ تاڵەبانی‌و شاندەكەی یەكێتی بۆ بەغدا بەشێوەیەك بوو، چەند رۆژێكە هەڵمەتێكی میدیایان دەستپێكردووەو رۆژانە چەندین هەواڵ لەو بارەوە بڵاودەكەنەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە