كۆشكی سپی: ترامپ چاوی بە حەسەن روحانی دەكەوێت

جیهان

16/09/2019‌ 760 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرەرای تۆمەتباركردنی تاران لەلایەن واشنتۆنەوە بەوەی ئەو وڵاتە لەپشت هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودییەوە بووە، كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكی چاوی بەحەسەن روحانی هاوتا ئێرانییەكەی دەكەوێت .

كیلیان كونوای راوێژكاری كۆشكی سپی بەدووری نەزانی دیدارەكەی ترامپ‌و روحانی لەڕێگای پەیوەندی تەلەفزیۆنییەوە بێت .

كۆنوای بەتۆڕی هەواڵی "فۆكس نیویز سەندەی" راگەیاندووە، ترامپ بیر لە پێشنیازێك دەكاتەوە بەوەی لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك كە لەكۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت چاوی بە حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران بكەوێت.

هەروەها رایگەیاند، بەردەوام دەبێت بارودۆخ لەبار بێت بۆئەوەی سەرۆك رێكەوتن واژوو بكات یاخود دیداری لەو جۆرە ساز بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێران بەفەرمی رەتیكردووەتەوە، كە روحانی لەگەڵ ترامپ كۆبوونەوەو بكات‌و جەختدەكاتەوە، بەبێ‌ هەڵگرتنی سزاكان ناچنە هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەمریكا.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی