كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا دەستدەكات بە گریان

وەرزش

16/09/2019‌ 711 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا دوای ئەوەی باسی ئەوەی كرد، كە باوكی چانسێكی دەست نەكەوت، كە بڕوانێت كورەكەی بووە بە "ئەستێرەیەكی ناودار" دەستیكرد بەگریان.

یاریزانی هێڵی پێشەوەی یوڤانتۆسی ٣٤ ساڵە، بە پێشكەشكار پێریس مۆرگانی وت " من ٪١٠٠ باوكم ناناسم، ئەو كەسێكی سەرخۆشبوو، من هەرگیز گفتوگۆیەكی ئاسایم لەگەڵ نەكردووە، ئەوە زۆر قورس بۆم".

پاش تەماشاكردنی دێنیسی باوكی، كە لە چاوپێكەوتنێكدا لە یۆرۆی ٢٠٠٤ دا باسی كوڕەكەی دەكات. 

ئەستێرە پرتوگالییەكە وتیشی: بوون بە ژمارە یەك  و باوكم ئەو شتانەی هیچ نەبینی، كە وەریدەگرم لە خەڵاتەكان و ببینێت بووم بە كوێ گەیشتووم.

پێنجار باشترین یاریزانی جهیان باسی خۆشەویستەكەشی كرد " جۆرجینا رۆدریگێز"و وتی: من زۆرم خۆش دەوێت و ئەو زۆر یاریدەدەرم بووە لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل