پۆمپیۆ بۆ عەبدولمەهدی: زامیاریمان هەیە خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرشەکەی سعودیە بەکارنەهاتووە

عیراق

16/09/2019‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئه‌نجامدا و پۆمپیۆ رایگه‌یاند، خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرشەکەی سعودیە بەکارنەهاتووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی و مایك پۆمپیۆ باسیان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر سعودیە کردووە و هەردوولا هەڵوێسی خۆیان لەبارەی ئەو قەیرانە دەربڕیوە.

عادل عەبدولمەهدی رایگه‌یاندووه‌، "ئەرکی عێراق پاراستنی ئەمن و ئاسایشییەتی و دوورکەوتنەوەیە لە هەر هەڵچوونێک و رێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکەکەی لەدژی وڵاتانی دراوسێ، یان دەستەخوشک یان هاوڕێی".

وتیشی، "عێراق هەوڵدەدات رۆڵێکی ئەرێنی ببینێت لە نەهێشتنی قەیرانەکان و ململمانێکانی ناوچەکە و دوورخستنەوەی تارمایی جەنگ لە عێراق و ناوچەکە".

هاوكات مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویه‌تی، "ئەو زانیارییانەی لەلایانە، بەیاننامەی حکومەتی عێراق پشتڕاست دەکەنەوە: خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرشەکەی سعودیە بەکارنەهاتووە".
ه.م