قوباد تاڵەبانی: بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا هه‌یه‌

عیراق

16/09/2019‌ 492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەرەوپێشچوونی باش له‌ ره‌وتی هەیە لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا هه‌یه‌. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ لەگه‌ڵ ریكاردۆ رۆدریجز، سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) کۆبووه‌وه‌ و تاڵەبانی لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بەغدا وتی، "بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە رەوتی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و تێگەیشتنی باشتر هەیە لەوبارەیەوە".
 
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌شڵێت، "دەستووری هەمیشەیی عێراق بنەمایەكی باش و چوارچێوەیەكی كۆكەرەوەیە بۆ چارەسەركان".
 ه.م