دۆناڵد ترەمپ: پێویستمان به‌ نه‌وتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه‌

جیهان

16/09/2019‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا رایگه‌یاند، پێویستییان به‌ نه‌وتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه‌، به‌ڵام هاوپەیمانەکانیان لەو ناوچه‌یه‌ دەپارێزن.

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا لە تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئەمریکا گەورەترین وڵاتی جیهانە لە رووی وزەوە و پێویستیان بە نەوت و غازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نییە".

وتیشی، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
ه.م