شارپرێس:
هێرشكردنه سه‌ر بیر نه‌وته‌كانی سعودییه كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت داده‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ری گه‌یاندنی نرخی نه‌وت به 75 دۆلار زیاد ده‌كات.
بانكی گۆڵدمان ساكس له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دروستبوونی كێشه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعودییه بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان ده‌گه‌یه‌نێته سه‌روو 75 دۆلار.
به‌هۆی هێرشی سه‌ر بیر نه‌وته‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودییه، كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م بازاڕی نه‌وت له جیهاندا دروستبووه، ئه‌مریكاش له‌زاری سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه لایه‌نی جێبه‌جێكاری هێرشه‌كه.
له‌دوای شه‌ڕی كه‌نداو له‌ساڵی 1991 ئه‌وه یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وت به‌وشێوه‌یه له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبێته‌وه كه به‌ڕێژه‌ی 5% هه‌ژمارده‌كرێت.
ڕ . ج