شارپرێس:
به‌رپرسێكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (CIA) ده‌ڵێت، هه‌ردوو به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌گرام و واتس ئه‌پ له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه بۆ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان مه‌ترسیدارن.
ئێدوارد سنۆدن، یه‌كێك له‌كارمه‌ندانی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا كه له‌ساڵی 2013دا كۆمه‌ڵێك زانیاریی په‌یوه‌ست به‌چاودێریكردنی په‌یوه‌ندیی خه‌ڵكی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاشكراكرد، له‌نوێترین چاوپێكه‌وتندا باس له‌وه‌ده‌كات، به‌كارهێنانی واست ئه‌پ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ئێستا كۆمپانیای فه‌یسبووك خاوه‌ندارێتی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌كات، به‌وه‌ش لایه‌نی ئه‌منی به‌رنامه‌كه ئه‌و كۆمپانیایه لێی به‌رپرسه و ده‌كرێت ده‌ست به‌زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ری واتس ئه‌پ بگات.
به‌بۆچوونی ئێدوارد سنۆدن، به‌هه‌مانشێوه به‌رنامه‌ی ته‌له‌گرام مه‌ترسیداره بۆ دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی له‌ئاستی باڵای پله‌كانی ده‌وڵه‌تدان.
ساڵی 2013 ئێدوارد سنۆدن له ئه‌مریكا هه‌ڵات و زنجیره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه باسی له‌وه‌ده‌كرد ئه‌مریكا چاودێریی مۆبایل و ئیمه‌یڵی هه‌ركه‌سێك ده‌كات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، هاوكات نهێنی چاودێریكردنی سه‌رۆكی به‌شێك له‌وڵاتانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاشكراكرد.
ڕ . ج