شارپرێس: په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سادقون له‌په‌رله‌مانی عێراق واژی په‌رله‌مانتارانی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كۆكردوه‌ته‌وه. حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سادقون كه سه‌ر به میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه، واژۆی 53 په‌رله‌مانتاری عێراقی كۆكردوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی بڕگه‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له عێراق بخرێته كارنامه‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مانه‌وه. پێشتر وه‌جیه عه‌باس، په‌رله‌مانتاری هه‌مان فراكسیۆن ڕایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق 9 هه‌زار سه‌رباوه، به‌پێویستیزانیوه ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سێ هه‌زار سه‌رباز كه‌مبكرێته‌وه. له‌ئێستادا ئێران له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له‌خۆیه‌وه، ده‌یه‌وێت له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكات. ڕ . ج