شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی گرێبه‌ستی ده‌یڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی تا چوار ساڵی داهاتوو نوێكرده‌وه.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌فه‌رمی ئاشكرایكرد، دی خیای ته‌مه‌ن 28 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه تا ساڵی 2023 نوێكرده‌وه.
ساڵی 2011 دی خیا په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا 367 یاریی بۆ شه‌یتانه سوره‌كان ئه‌نجامداوه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌نگۆی ڕۆیشتنی دی خیا له‌مانچسته‌ر یونایتد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبوه‌وه، هاوكات یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵی كڕینی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی ده‌دا.
ڕ. ج