شارپرێس:
توێژه‌ره‌وان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ڕۆژانه ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی بۆ ماوه‌ی 13 خوله‌ك، ته‌مه‌نی مرۆڤ به‌لایه‌نی كه‌م بۆ سێ ساڵ زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دڵنیایی ته‌ندروستی Vitality ئه‌نجامدراوه و ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، خه‌ڵكی پێویستیان به‌وه نیه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له‌هۆڵه‌كانی وه‌رزش ڕاهێنان بكه‌ن، به‌ڵكو ڕۆژانه ته‌نیا 13 خوله‌ك ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ زیاد ده‌كات.
له‌گرنگترین ئه‌و ڕاهێنانانه‌ی توێژه‌ره‌وان پێشنیازیان كردووه، ڕاكردن و پاسكیلسوارییه بۆ ماوه‌ی 13 خوله‌ك.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 140 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه و ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ڕاهێنان به‌وشێوه ڕۆژانه‌ییه، توانای جه‌سته‌یی كه‌سه‌كه زیاد ده‌كات زوتر له‌و كه‌سانه‌ی له‌هۆڵه‌كانی وه‌رزشكردن ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
ڕ . ج