عەبدول مەهدی پشتگیری پاڵێوراوەكەی كورد بۆ پارێزگاری كەركوك ناكات

عیراق

17/09/2019‌ 1680 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
جاسم محەمەد جەعفەر ئەمینداری گشتی پارتی ئیسلامی توركمانی لەعێراق دەڵێت: عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری عێراق لایەنە كوردییەكانی ئاگاداركردووەتەوە بەوەی پاڵێوراوەكەیان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك قبووڵ ناكات‌و جەختیشیكردەوە، كە لەو ڕووەشەوە هیچ سازشێك بۆ كورد ناكات.

جەعفەر لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا دەشڵێت: عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بە لایەنە كوردییەكانی رایگەیاندووە، پشتیوانی پاڵیوراوەكەیان ناكات بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك، لەبەر ئەوەی پشتیوانی سەرجەم لایەنەكانی كەركوكی بەدەستنەهێناوە.

هەروەها دەڵێت: رەتكردنەوەی پاڵێوراوەكەی كورد پەیامێكی گرنگی تێدایە.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا جەعفەر باسی لەوە كردووە، كە لەبابەتی كەركوك عەبدولمەهدی هیچ سازشێك بۆ كورد ناكات و گێراوەی پێشمەرەگەش بۆ پاریزگای كەركوك ئەگەرێكی دوورە.

رۆژی ١١ی تەمموزی ئەمساڵ، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایانگەیاند، لەسەر دیاریكردنی "تەیب جەبار ئەمین " ڕێككەوتوون بۆ وەرگرتنی پۆستی پاریزگاری كەركوك و دروستكردنی لیژنەیەك بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی بەغدا و پێكهاتەكانی تری پاریزگای كەركوك لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی پاریزگاكە.

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی