دەستنیشانكردنی جوانترین یاریزانی گۆڕەپان‌و مەیدان لە جیهاندا

هەمەڕەنگ

17/09/2019‌ 866 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیس شمیسی وەرزشەوانی ئەڵمانی تەمەن ٢٠ ساڵ یەكێكە لەجوانترین یاریزانەكانی گۆرەپان و مەیدان لەجیهاندا، كە یاریزانی راكردنی ماوە كورتە و نوێنەرایەتی ئەڵمانیا دەكات لەو یارییەدا.

شمیسی ٢٠ ساڵە خاوەن جەستەیەكی ڕێك و جوانە، بووەتە جێی چاوتێبڕینی گەلێك لەبەرهەمهێنەرانی جلوبەرگە وەرزشییەكان، بۆیە پێگەی "Busted Coveragе" بە جوانترین یاریزانی جیهانی دەستنیشان كردووە.


جوانی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بەجۆرێكە گەورە كۆمپانیا جیهانییەكان، لەوانە كۆمپانیاكانی بواری بەرنامەی خۆراكی هەوڵ دەدەن گرێبەستی لەگەڵ بكەن، بەڵام كچە وەرزشووانە ئەڵمانییەكە دەیەوێت بەشداری پاڵەوانی هاوینەی تۆكیۆی ساڵی ٢٠٢٠ بكات .

شمیس یاریزانی راكردنی ماوە كورتی (٢٠٠ -٤٠٠ -٨٠٠) مەترەو لەساڵی ٢٠١٧ لە پاڵەوانی ئەوروپا بۆ تازەپێگەیشتووان لەگەڵ تیمی ئەڵمانی مەدالیای زیوی بردۆتەوە .

هەروەها لەساڵی ٢٠١٩ لە پێشبڕكێی ریلەی بۆ پاڵەوانی گۆرەپان و مەیدانی ئەوروپا بۆ خوار تەمەنی ٢٣ ساڵی مەدالیای برۆنزی بردەوە.

شمیس لە پێگەی كۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" ژمارەی فۆڵۆكانی گەیشتووەتە نزیكەی نیو ملیۆن، كە تێیدا بەو وێنانە ناوبانگی دەكردووە، كە بەجلوبەرگی وەرزشییەوە دەردەكەوێت یان بەو جلوبەرگە كەشخانەی تری كە زیاتر جوانییەكەی دەردەخەن.


وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی