زنجیرە ڕووداوە لەناكاوەكانی كەشوهەوا زۆر ترسانكن

هەمەڕەنگ

17/09/2019‌ 715 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆرفیسۆر سیر دەیڤد كینگس لە بەریتانیا دەڵێت: زۆر ترساوم لەو ژمارە ترسناكەی ڕووداوە سروشتییە توندەكان و داوا لە  بەرپرسانی وڵاتەكەی دەكات لەماوی ١٠ ساڵدا كاری پێویست بكەن.

لەبەرانبەردا بەرپرسی كەشوهەوای بەریتانیا رایگەیاند، بەكارهێنانی وشەی "ترساوم" گەنجەكانمان دەترسێنێت و خەمۆكی و نەخۆشی دەروونیان توش دەكات.

هاوكات چەند زانایەكی  دیكە بە "بی بی سی" یان ڕاگەیاند، دەیڤد كینگ مافی خۆیەتی بترسێت لە گۆرانی كەشوهەوا و ئێمەش دەترسین بەهەمان شێوە.

چەند شیكردنەوەیەكی زانستی دەربارەی گۆرانی كەشوهەوای لەناكاو كراوە، كە نەمانی سەهۆڵی بەستوو لە ئەنتارتیكا بۆ نموونە، ئەمەش یەكێكە لە پێشبینیە بەهێزەكانی لە ڕێكخراوی پەناڵی جیهان بۆ گۆڕانی كەشوهەوادا.

هەروەها چەند داتایەكی دیكەش لەسەر نەمانی سەهۆڵ لە گرینلاند و چەند شەپۆلێكی گەرماش لە فەرنسا.

دكتۆر فرێدریك ئۆتۆ لە زانكۆی ئۆكسفۆرد یەكێكە لەشارەزایان لەبواری ڕووداوە توندەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، بە "بی بی سی" ڕاگەیاند، ئەو گۆڕانە ژینگەییە لەناكاوە و شەپۆلە گەرمە لەناكاوە دەكرێت هەموو ١٠٠٠ ساڵ جارێك ڕووبدەن.

لە ڕابردووشدا شەپۆلی گەرما دیاردەیەكی تاك بوو لە ١٠٠ ساڵدا ، بەمانایەكی دیكە مرۆڤ خۆی دەبووە هۆی درووستبوونی ئەو شەپۆلە گەرمایە.

دكتۆر ئۆتۆ وتیشی: ئەم  زنجیرە ڕووداوانە گۆڕینی یاری دەبێت بۆمان، چونكە نازانین چۆن بەو كتوپرە مامەڵەی لەگەڵدا بكەین و چی پێشبینیەكمان هەبێت بۆیان.

باسی لەوەش كرد، ‌هێشتا توێژەرەوان هیچ لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر پەیوەندی ڕووداوە ژینگەیەكان و گۆرانی كەشوهەوا نەكردووە.

لەگەڵ دیاردەكانی وەك لافاو و وشكەساڵیدا هیچ بەڵگەیەك بوونی نییە، كە پەیوەندی بە گۆڕانی كەشوهەواوە هەبێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە