بۆ پەیوەندییەكی سەركەوتوو تەنیا خۆشەویستی بەس نییە

هەمەڕەنگ

17/09/2019‌ 1013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا دەكرێت كەسێكت خۆشبوێت، بەڵام هەست نەكەیت لە ڕووی دەروونییەوە نزیكە لێتەوە.

ئایا پەرۆشی دروستكردنی پەیوەندیت؟ بەڵام ناتێگەیشتن خەمباری كردویت و نازانیت هۆكارەكە چییە؟ بەداخەوە، زۆركات بۆشاییەك لەو خۆشەویستەدا هەیە، كە بۆ كەسێك هەمانە.  

پەیوەندی، كە ئارەزوی پێدەكەین دەكرێت نزیكبێت، بۆیە هەمیشە لە هەوڵداین، بەڵام هێشتا بەداخەوە ناگەینە ئەنجام. 

شتێكی بێزاركەرە كەسێكت خۆش دەوێت، بەڵام متمانە و پارێزراوی ئەزموون ناكەیت لەگەڵیاندا هەرچەندە ئەم دووانە زۆرگرنگم لە پەیوەندییەكی سەركەوتوودا.

دەروونە پارێزراوەكان زۆر گرنگن بۆ بەروپێشوونی هەر پەیوەندیەك.

چەند ڕەچەتەیەك بۆ دەستكەوتنی دەروونێكی پارێزراو:
كاتێك لەڕووی دەروونییەوە هەست بە پارێزراوی دەكەیت، ئەوا لەناخەوە هەست بە ئارامی دەكەیت لەگەڵ كەسەكەدا. 

ئەوكاتە هەست بە ترس ناكەیت لەگەڵیدا و لەگەڵیدا كراوە دەكەیت و دەتوانیت هەموو كێشە و ناخۆشییەكانی لەگەڵدا باس بكەیت بەبێ ترس.

كاتێك هەست بە پارێزراوی دەكەین لەگەڵ كەسەكەدا ئەوا پێویست ناكات بكەوینە باری بەرگری، چونكە هیچ شتێك نییە تا بەرگری لێبكەین كاتێك بە ڕێز و نەرموونیانییەوە مامەڵەمان لەگەڵ دەكرێت، بۆیە لەگەڵ كەسەكەدا هەست بە ئارامی دەكەین و پشوو دەدەین.

نەچوونە ناو باری بەرگرییەوە ئەویش بەوە دەبێت، كە پێویستە ئەوە بدەین بەكەسەێكی دیكە، كە خۆمان ئارەزووی دەكەین، خۆشەویستی واتە هاوبەشی پێ كردن، ئەمەش هەستی پارێزراویمان دەداتێ.

هەمیشە خۆمان بین و ڕاستگۆبین:
یەكێك لە شتەكان، كە هەستی پارێزراوی دروست دەكات ئەوەیە ئازدبین لەوەی خۆمان بین، ئەگەر لە ڕابردوودا ئازار درابین. ئەوا دەكرێت بەڵێنمان دابێت هەرگیز متمانە و كراوە نەبینەوە جارێكی دیكە. دڵمان هێمایەكی پێوە هەڵواسین، كە نووسرابێت، ئەم دڵە بۆ خۆشەویستی نابێت.

ژیان دەوڵەمەندتر دەبێت كاتێك كەسانێك دەدۆزینەوە، كە بتوانین خۆمان بین و وەك خۆمان قبوڵ بكرێین و چێژ لە پەیوەندییە تایبەتەكان وەربگرین.

هەستی ئارامی و پارێزراو پێویستی بەوەیە، كە ڕاستگۆبین، هەرگیز هەست بە ئارامی ناكەین ئەگەر كەسێك فێڵمان لێبكات‌و هەڵسوكەوتەكانی لەگەڵ قسەكانیدا یەك نەگرێتەوە.

بۆیە تەنیا خۆشەویستی پێویست نییە بۆ سەركەوتنی پەیوەندییەكی سۆزداری.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە