نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە

جیهان

17/09/2019‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە، دوای ئەوەی لەرۆژی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد.

لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 69.02 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی لەرۆژی راردوو نرخەكەی 8.80 دۆلار بەرێژەی 14.6% بەرزبووەوە، كە لەساڵی 1988وە نرخەكەی ئەوەندە بەرزنەبووەتەوە.

هەروەها لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 62.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی ئەویش لەرۆژی رابردوو نرخەكەی 8.05 دۆلار بەرێژەی 14.7% بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهێرشی موشەكی بۆ سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی هەیە، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح