ئەمریكا دژی روسیا.. ئەو دوو هێزە زەبەلاحە چۆن دژی یەكتری دەجەنگن

جیهان

17/09/2019‌ 1965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەم ناونیشانەی سەرەوە، ئیلیا پۆلونسكی ڕاپۆرتێكی نووسیوە لە گۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە)، دەربارەی توانا سەربازییەكانی نێوان ئەمریكا و روسیا و پشت بەستنی مۆسكۆ بە هێزی گەلەكەی و چەكەكانی بۆ دروستكردنی بەربەست لە بەرانبەر داگیركەران.

بەپێی راپۆرتەكە، جیهان دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوتاری جەنگی سارد، كە بەگشتی قسە دەرەبارەی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریكا و روسیا دەكرێت، كە دیارە ئەگەری هەلگیرسانی جەنگ لاوازە، بەهۆی هەبوونی چەكی ئەتۆمی لەلای هەردوولایان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، نابێت ئەو سیناریۆیە بە دوور بزانرێت.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، پرۆسەكانی سوپای روسیا لە وڵاتی سوریا بەلای ئەمریكییەكانەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی روسیا تەنیا بە گەڕانەوەی توانا بەرگریەكانییەوە ناوەستێت، بەڵكو بەرزە فڕی ئەوەی هەیە لە سیاسەتی جیهانیدا پێگەی هەبێت.

دیارە هەبوونی سەربازی روسیا لە وڵاتی سوریا بەجۆری ئەژمار ناكرێت، بە پێچەوانەی ئەمریكاوە، روسیا نایەوێت لەسەرجەم ململانێت جیهانییەكان بەشداری بكات و هێزی سەربازی نانێرێت بۆ شوێنە جیاوازەكانی گۆی زەوی. لە كاتێكدا تا ئێستا ئەمریكا لەسەر رێگای هەژموونی ئیستعماری كۆن دەڕوات و كەچی روسیا میتۆدی سیاسەتی بەرگری گرتووەتە بەر. 

بە دیاریكراوی سەركردایەتی سیاسی و سەربازی روسیا خەریكی پڕكردنەوەی پێداویستییە بەرگرییەكانن و دەیانەوێت پەرە بە توانا سەربازیەكانی وڵات بدەن.

بۆ نموونە، ناكرێت بەرواردی توانا ئاوییەكانی ئەمریكا لەگەڵ روسیا بكرێت، ئەمریكییەكان بە تەنیا خاوەنی 10 فڕۆكە هەڵگرن و روسیا یەك دانەی هەیە. 

بەپێچەوانەی ئەمریكا و بەریتانیاوە، روسیا كاتی خۆی و ئێستاش، لەگەڵ نەریتە زیندووەكانی دەریایی، هێزێكی زەمینییە نەك دەریایی، سەرجەم خاكەكەی دەكەوێتە ئۆراسیاوە، لەبەر ئەوە، هێزە كەشتییەگەلییەكانی رۆڵێكی وەهای نییە بەلای ئەمریكا و بەریتانیاوە، بەكورتی، روسیا ستراتیژییەتێكی سەربازی جیاوازی هەیە و لەسەر بنەمای جیاواز بنیادنراوە.

مێژوو دەری خستووە، هیچ كەسێك لەسەر خاكی روسیا جەنگی نەبردووەتەوە، لەگەڵ هەبوونی ئەو هێزانەی رووبەرووی روسیا دەبنەوە، هەر هەموویان جەنگەكانیان دۆڕاندووە كاتێك ویستویانە خاكی روسیا داگیر بكەن، نەك بەتەنیا دژی سوپا، بەڵكو ئەو گەلەشی، كە یەكسەر رووبەرووی دوژمن دەبێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا