وەزیرى کشتوکاڵ: لە ٤٠% سامانى ماسى پێویستى ناوخۆ دابین دەکات

کوردستان

17/09/2019‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێم  لە ئێستادا ٤۰٪ ی پێویستی ناوخۆیی دابین دەبێت و ٦۰٪ هاوردە دەکرێت.

بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو رایگەیاند، شەست هەزار پەنجە ماسی جۆری کارپ-مان کردە ناو ئاوی بەنداوی جەلی، کە لەلایەن ستافی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر - هۆبەی سامانی ماسی ئامادە کرابوو.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بە هیوان بتوانن لە ساڵانی داهاتوودا بەشی هەرە زۆری پلانەکەیان بۆ پەرەپێدانی سامانی ماسی ناوخۆیی پەرەپێبدەن، تا ئەو ئاستەی بتوانن لە کوردستان تەواوی پێویستی ناوخۆیی دابین بکەن.

هەروەها وەزیرى کشتوکاڵ ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە ئێستادا ٤۰٪ ی پێویستی ناوخۆیی دابین دەبێت و ٦۰٪ هاوردە دەکرێت.

س.هـ