وەزیرى پەروەردەى هەرێم دواخستنى دەوامى خوێندن رەتدەکاتەوە

کوردستان

17/09/2019‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ٢١ـی ئەیلوول لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستاندا دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە و دوا ناکەوێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: کە رۆژى شەممەـ  ٢١ی٩ی٢٠١٩ یەكەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەكانە لە سەرجەم خوێندنگاكانی ھەرێمی كوردستان.

وەزیرى پەروەردە رەتیکردەوە کە کاتى دەوام دوابکەوێت و جەختیکردەوە کە بە ھیچ شێوەیەك ساڵی نوێی خوێندن دواناكەوێ.

هەروەها وەزیرى پەروەردەى هەرێم ئاماژەى بەوەشکرد کە هەموو ئامادەكارییەكی تەواویان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ كردوەز
س.هـ