شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش له باره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دوای كۆبونه‌وه‌ی فواد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌بووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌شی گونجاو له‌سه‌ر پرسه‌كان".
وته‌بێژی حكومه‌ت له باره‌ی پرسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 وتی، "ورده‌كاریی زۆر هه‌ن و گفتوگۆش له باره‌ی ئه‌و ورده‌كارییه‌كانه به‌رده‌وام ده‌بن، لای خۆیانه‌وه تێبینییه‌كانیان گه‌یاندووه".
ه.م