شارپرێس:
وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، به‌رهه‌می نه‌وت ده‌گه‌یه‌نینه‌وه ئاستی به‌ر له هێرشه‌كانی سه‌ر دوو كارگه‌ی ئارامكۆ له سعودیه.
شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه ئه‌مشه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئامانجمان ئه‌وه‌یه له كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه بگه‌یه‌نینه 11 ملیۆن به‌رمیل و كاریش ده‌كه‌ین مانگی داهاتوو به‌رهه‌م نه‌وتی هه‌نارده‌كراو ده‌گه‌یه‌نینه 12 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا".
وتیشی، "ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر دوو كارگه‌ی ئارامكۆ له سعودیه ته‌نها دژی سعودیه نیه، به‌ڵكو كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر بازاڕی ئابووری جیهان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بێت"
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر دوو كارگه‌ی ئارامكۆ له سعودیه و به‌هۆیه‌وه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت زیاتر له‌سه‌دا 14 له بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌وه.
وه‌زیری وزه‌ی سعودیه راشیگه‌یاند، "هێرشه‌كانی سه‌ر دوو كارگه‌ی ئارامكۆ زیانی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می نه‌وت ده‌گه‌یه‌نینه‌وه ئاستی به‌ر له هێرشه‌كانی سه‌ر دوو كارگه‌ی ئارامكۆ له سعودیه".
دوای هێرشه‌كانی سه‌ر كارگه‌ی ئارامكۆ، به‌رپرسانی ئه‌مریكا و سعودیه ئێرانیان تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ه.م