شارپرێس:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سبه‌ی چوارشه‌ممه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، سبه‌ی چوارشه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆش به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد، به سه‌ردانكردنی حه‌لبوسی دووان لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەھەولێر دەبن.
سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له چوارچێوه‌یه‌شدا لیژنه‌كان گفتوگۆكانیان چڕكردوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ فواد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه و له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان گفتوگۆیان كرد.
ه.م