ڤیدیۆ.. پێكەنینی مراوییەك سەرنجی خەڵكی راكێشاوە

جیهان

18/09/2019‌ 1744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دەنگی مراوییەك، كە زۆر لە دەنگی پێكەنینی مرۆڤ دەچێت سەرنجی كەسێكی راكێشاوە، بۆیە خاوەنەكەی لەڕێگای مۆبایلە زیرەكەكەی دەستی كردووە بە تۆماركردنی.

لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كۆمەڵێك مراوی لەنزیك شەقامێك دانیشتوون و دواتر لەنزیكەوە دەنگێك دێت، كە زۆر لە دەنگی پێكەنینی مرۆڤ دەچێت، بەڵام لەراستیدا دەنگەكە دەنگی یەكێك لە مراوییەكانە .

ئەو كەسەی دیمەنەكەی تۆمار كردووە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی "فەیسبووك" بڵاویكردووەتەوە، كە زیاتر لە ١٠٠ هەزار جار بینراوە .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی