بۆچی قژی مرۆڤ هەندێكیان لوولە و هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟

هەمەڕەنگ

18/09/2019‌ 1265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆچی هەندێك كەس قژیان لوولە و هەندێك خاو؟ كورترین وەڵام ئەوەیە، كە پەیوەندی بە بۆماوەوە هەیە.

مرۆژەكانی كیشوەری ئەفەریقا لوولترین قژیان هەیە لە جیهاندا و دەركەوەتووە پلەی گەرما ڕۆڵێكی باڵای هەیە لەسەر لوولی قژ، هەروەها قژی لوول كەمتر ترسی كەوتنی هەیە بە بەراورد بە قژی خاو.

یەكێك لە سوودەكانی قژی لوول ئەوەیە، كە لە كەشووهەوای گەرمدا كەلەی سەر بەفێنكی دەهێڵێتەوە.

توێژینەوەكان دەریدەخەن قژی لوول بەسەر جۆرەكەی دیكەدا زاڵە، بۆیە كەسێك بەلایەنی زیاتر پێشبینی دەكرێت، كە قژی لوولبێت ئەگەر یەكێك لە دایكی یاخود باوكی قژیان لوولبێت. 

لە تێویژینەوەی نوێدا لەسەر پرۆتینی ناو دەمیلەی تاڵەمووەكان، كە بە   Trichohyalin ناسراوە، پەیوەندی بە لوولی قژەوە هەیە، هەرچۆنێك بێت، بۆماوەیی بەشداری دەكات لە لوولی قژدا. 

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل