چۆن ئەو كەسە لەبیركەین خۆشمان ویستووەو لێی جیابووینەتەوە؟

هەمەڕەنگ

18/09/2019‌ 757 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر بەم نزیكانە لە كەسێك جیابوویتەوە و هەست دەكەیت لەبیركردنی ئەو كەسەی كە خۆشت دەوێت ئاسان نییە و لەكاتێكدا ئەو كەسە دەكرا ببێت بە بەشێك لە هەموو ژیانت و لە ئێستادا نەماوە، ئەو بیرۆكانە لەمێشكی خۆت دەربكە، لەگەڵ ئەرێنیبوون و بەرخۆداندا دەتوانیت لەو دۆخە بێیتە دەرەوە.

چەند تێبینەك، كە یارمەتی دەدات بۆ لەبریركردنی ئەو كەسە:
ئەو شتانە لەخۆت دوورخە، كە ئەوت بیردەخاتەوە، ئەم بارە كاتییە، لە ئێستادا بیركردنەوە لەو كاتەی بەیەكەوە بوون تەنیا پەرۆشی و خەمۆكیت تووش دەكات. 

لەبەر ئەو هۆكارە، بیرۆكەیەكی زۆر باشە ئەوشتانەی ئەوت بیر دەخاتەوە لەناویان بەریت، ئەگەر كەرەستەیەك نەوتوانی لەناویان بەریت ، ئەوا بیانكەرە ناو مقەباو بۆكسێكەوە و لە شوێنیك بیانپارێزە، كە دووربن لەبەرچاوت.

خۆت دوور خەرەوە لە پەیوەندی كردن بە كەسەكەوە:
بەڵام ئەگەر بەڵێنتان دابێت لەسەر ئەوەی وەك هاوڕێ بمێنەوە ٪١٠٠، ئەوا هەوڵبدە بەلانی كەم یەك جار یاخود دووجار چاوت پێبكەوێت ئەگەر هەر پێویست بوو چاوت پێی بكەوێت.

دەروونت پەرە پێ بدە بە چالاكی جەستەیی و مەشقكردن:
مەشقكردن ڕێگەیەكی باشە بۆ ئەوەی هەستكردن بە باشی دەربارەی خۆت پاش تێپەڕبوونی ئەو كاتە ناخۆشە، نەك هەر تەنیا خۆشی، بەڵكو باری دەرووینت باشتر دەكات و دژی خەمۆكی دەوەستێتەوە.

تێكەڵاوی كەسە نزیكەكانت ببە:
تەنیا مانەوە دوای جیابووكەوە بیرۆكەیەكی خراپە، چونكە دووچاری بیرۆكەی خراپ دەبیت و زیاتر سەرزەنشتی خۆت دەكەیت. 

تێكەڵاوی لەگەڵ خێزان وهاوڕێكاندا یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆت و ئەو هەستە ناخۆشانەت نامێنێت، كە بۆت درووستبووە.

هەمیشە سەنگی خۆت بزانە:
بیرت بێت، كە تۆ گرنگترین كەسیت لە ژیانی خۆتدا ئەوە بخەرە میشكەوە، كە ئەوە ئاسانتر دەكات ئەگەر سەرنج بخەیتە سەر ژیانی خۆت لەبری هاوەڵی لەدەست چوو. 

متمانەت بە خۆت هەبێت و هەڵەكانی خۆت قبوڵبكە. بەختەروەری لەكەسانی دیكەدا مەدۆزرەوە، چونكە لە ناخی خۆتدایە. 
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە