فێربوونی دیزاین.. چۆن وێنەی قۆڵەكانمان بكێشین؟

هەمەڕەنگ

18/09/2019‌ 858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لانە محەمەد
لەو چەند وێنەیەی خوارەوە فێری ئەوە دەكرێن، كە چۆن بە چەند هەنگاوێكی ئاسان بتوانین وێنەی قۆڵەكان بكێشین.

فێربوونی دروستكردنی دەست و قاچەكان یارمەتیدەرێكی باش دەبێت، سوودێكی گەورەت پێدەدات ئەگەر بێت و مۆدێلەكانت پێشكەش بكەیت، لە بواری دیزایندا. 

هەنگاوی یەكەم، دروستكردنی سەرەتای پەیرەوەكان
زۆر بە باشی پێویستە قەدی مرۆڤ ئامادە بكەیت، بە بازنەیەك شانەكان دیاریبكە، ناوەراستی بازنەكە بەئاسۆی رابكێشە بۆ ئەو شوێنەی، كە قەد و ئاستی حەوزی دیاریدەكەن. 

پێویستە بڕیار بدەیت، كە تا چی جێگەیەك بۆ مەچەك و ئانیشك دروستەكەیت.
تێبینی/ ئەم پەیرەوە یارمەتیت دەدات، كە درێژی دەستەكان بدۆزیتەوە، دەست و قۆڵەكان هەمیشە زیاتر یاخود كەمتر هەمان درێژین.

هەنگاوی دووەم، دەست كردن بە دروستكردنی قۆڵەكان
یەكەمجار، كە خاڵەكانت دانا بۆ شان، ئەوا خاڵێكی درێژ بە راستەوخۆی بۆ  دەرخستنی دەستەكان دەكێشین، لە خاڵی ناوەراستی شانەكان دەست پێدەكەین، ئەو خەتانە بگۆرە بەو شێوەیەی، كە دەتەوێ، هەتا دەزانیت تا كوێ.

تێبینی ئەوە بكە تا قۆڵەكان رێك بن ئەوا دەستەكان كەمێك لە جەستە دوور دەكەوێتەوە، ئەگەر بێت و بە شێوەیەكی باش دروستی بكەیت ئەوا بە شێوەیەكی جوڵاو دەردەكەوێت.

هەنگاوی سێیەم، دروستكردنی شان و مەچەك
پێوانی شانەكان بە بازنەیەك لە مێشكتدا، راكێشانی بازنەی بچووك لە ئەنیشك، هەروەها بچووكتر بۆ مەچەك. 

دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پێوانەی دەستەكان بكەیت، خاڵەكان بەكاربهێنە لەو ڕێگایانەی بەراستی بازنەكانت كێشابوو. 

ئانیشكێكی نیوەگۆی لەگەڵ كێشانی بازنەیەك بۆ مەچەك، كە شێوەی دەستەكان دەردەخات.


هەنگاوی چوارەم، دروستكردنی دەستەكان
هێڵەكان ببەستەرەوە بە شانەكانەوە، دوو بازنەی مەچەك و ئانیشكت،  تێبینی لەسەر تیرەكان؟  ئەوە دەردەخات لەكویا پێویستە شانەكانت دەست پێبكات، كە ئەمە جیاكراوە لە قەد دەرناكەوێت.

هەنگاوی پێنجەم، دەركەوتنی راستەقینەی دەستەكان
ئەگەر بێت و بەم جۆرە ئیشەكە جێبێڵیت ئەوا باوەرپێنەكراوە.

باسك بۆ 3 بەشی یەكسان جیابكەرەوە، ئەوبەشەی لەگەڵ ئانیشكدایە هەندێك زیادی بكە ( لە ناوەوە زیاتر لە دەرەوە كەمتر)و گونجاندنێكی هێواش لەگەڵ بەشی دووەم، مانەوەی بەشی سێیەمیش وەك خۆی، دەتوانیت جومگەكانی مەچەكیش لە دەرەوە نیشان بدات

هەنگاوی شەشەم، روونكردنەوەی زیاتر
ئێستا دەستی مۆدێلەكەت هەیە، بەڵام پێویستی بە زیادكردنی كورتە هێڵێكە لە كۆتای دەستیدا، پاشان دەستەكانی بكێشە، تەنیا ئەوەندە و زیادەی پێویست نییە،  كاتی ئەوەیە تاقیكردنەوەیەكی راستەوخۆ بكەین لەبەرئەوەی ئێستا دەزانین چۆن قۆڵەكان دروست دەكرێن، كە ئەمەش وادەكات مۆدێلەكەت زیاتر سەرنج ڕاكێش بێت.