نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە

جیهان

18/09/2019‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوە گەورەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتامامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 4.47 دۆلار بەرێژەی 6.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.55 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 3.56 دۆلار بەرێژەی 5.7% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەئاسایی بوونەوەی ئاستی بەرهەمی سعودییەوە هەیە، كە لەچەند رۆژی رابردوو بەهۆی كەمبوونەوەی كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕ دانابوو، بەو هۆیەشەوە نرخەكەی بەرزبووبووەوە.

هـ ـ ح