شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌خنه له‌بڕیارێكی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت له‌باره‌ی ئابوونه‌دان له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه له‌میانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ڕایگه‌یاند، "وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئابونه‌وه بڕیارێكی ده‌ركردووه من پێموایه ئه‌وه‌نده ئیش زۆره نه‌ده‌بوو په‌له‌ی ئه‌وه‌یان بوایه".
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئابونه له هێزی پێشمه‌رگه مسته‌فا چاوڕه‌ش باسی له‌وه‌كرد، "زۆرینەی پێشمەرگەکانی هێزەکانی حەفتا ئەندامی یەکێتین و مەرجی ئەندامێتی حزبیش بەشداری کۆبونەوەکان و ئابونەدانە و لای پارتیش شتەکە بەهەمان شێوەیە".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، کەس بە زۆر ئابونە لە پێشمەرگە وەرناگرێت بەڵکو پێشمەرگە بەخواستی خۆیان ئابونە دەدەنە حزب.
ڕ. ج